٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤٣
Source: Mehrnews
سەرۆکی حەشدی شەعبی: سپای پاسدارانی ئێران یارمەتیمانی داوە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عیراق ڕایگەیاند: سپای پاسداران لە بەرگری لە عێراق یارمەتییەکی شیاوی لە ئەو گرووپە کردووە.

 فالح فەیاز وتی: سپای پاسداران لە بەرگری لە عێراق یارمەتیدەری ئێمە بووە.

سەرۆکی حەشدی شەعبی جەختی کرد: هەڵوەشانەوەی ئەو ناوەندە هەوڵێکی خۆکوژی دەبێت و هیوای دەربڕی کە پەرلەمان دەنگی ئەرێ بداتە یاسای حەشد.

ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئێمە لەگەڵ هاوەپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆنترۆڵی دەوڵەتە و هیوادارین بەرنامەی کاتی چوونە دەرەوەی لەبەرچاو بگیردرێت.

هەروەها وتیشی کە ئێمە وەکوو ناوەندێکی ئەمنیەتی نیگەرانی دۆخی سووریاین و سیاسەتی ئێمە پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha